نوچە-ئاژانسەکان
سێئۆل دەڵێت، کۆریای باکور، بەرەبەیانی ئەمرۆ ٣١ی جولای، دوو موشەکی بالستی نێوان مەودای تاقی کردۆتەوە.
سەرچاوە سەربازیەکان لە کۆریای باشور دەڵێن، ئەم دوو موشەکە، لە ناوچەی ڤۆنسان هەڵکەوتوو لە باکوری کەنارەکانی رۆژهەڵاتی کۆریای باکورەوە تاقی کراونەتەوە.
ئەمە دووەمین تاقیکردنەوەی پیۆنگ یانگ لە چەند ڕۆژی رابردوو هەژمار دەکرێت. پێنجشەممەی رابردووش کۆریای باکور، دوو موشەکی بالستی تاقی کردەوە.
سەرۆکی کۆریای باکور، ئەم تاقیکردنەوانەی وەک هۆشداری جددی بە سێئول وەسف کردووە.
ژاپۆن و کۆریای باشور، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاقیکردنەوە موشەکیانە، رایانگەیاندووە “پیۆنگ یانگ خەریکی پەرەپێدان بە قەیرانی ناوچەکەیە”.