چوار مۆڵگەی تیرۆریستان تێکدرا

0

نوچە: ئاژانسەکان

لە سنووری پارێزگای كەركوك، چوار مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە، كە بۆمبی چێندراو و خواردمەنی وشكەی تێدا بووە و دواتر تێكدران.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەیەكە لە سنووری پارێزگای كەركوك تیرۆریستانی داعش جموجۆڵیان زۆر بووە و ناوبەناو كردەوەی توندوتیژی لە دژی هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.

بەپێی راگەیاندراوێكی راگەیاندنی شانەی ئەمنی حكومەتی عێراق، هێزێكی فیرقەی چواردەی سوپای عێراق دوێنێ رۆژی سێشەممە ٣٠-٧-٢٠١٩، توانیویانە لە سنووری گوندی پیرئەحمەد -ی سەر بە پارێزگای كەركوك، چوار مۆڵگەی داعش بدۆزنەوە.

لە راگەیاندراوەكە ئەوەشی خراوەتەڕوو، کە لەناو مۆڵگەكاندا دەست گیراوە بەسەر ٩ بۆمبی چێندراو و کۆمەڵێک خواردەمەنی وشكە و پەرتووكی ئایینی، پاشان مۆڵگەكان بە تەواوەتی تێك دراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com