نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٧-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماسیۆ وۆڵته‌رز، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا لە عێراق کە ئەرکى بەکۆتا دێت کۆبووەوە و تێیدا باڵیۆزی هۆڵەندا سوپاسی پشتگیریی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانى له كار و چالاكییه‌كانی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەی هەرێمی کوردستان، هەروەها دووپاتى کردەوە كه وڵاته‌كه‌ی به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێزانینى بۆ هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران نیشان دا.
لای خۆیەوە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى به‌رزنرخاندنی كار و چالاكییه‌كانی وۆڵته‌رز و هیوای سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركی نوێیدا، جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هۆڵه‌ندا کردەوە و تیشکى خستە سەر قۆناغی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هەروەها سه‌قامگیریی عێراقى بە مایەى بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان دانا و پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویاتی قۆناغی داهاتوو پێشكه‌ش كرد.
تاوتوێكردنی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکانى هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.