نوچە
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى ئه‌مڕۆ لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکەی شاری سەماوە بێ ڕێزی كرد و داواى لابردنى ئاڵاى كوردستانى له‌سەر ملی هاوڵاتیه‌كى كورد كرد، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
كاوه محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى كوردستان ، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تى “له‌سه‌ر ئه‌و بێڕێزیه‌ى ئه‌مڕۆ لەلایەن ئەفسەرێکەوە بەرامبەر بە هاووڵاتیه‌ك كرا، كه ئاڵای کوردستان له ملى بكاته‌وه، پەیوەندی بە ئەحمەد مەنفی پارێزگاری سەماوەوە کرد، ئەویش پێی راگەیاندووە کە ئەفسەرەکە دەستبەسەر کراوە”.
به‌پێى گوته‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پارێزگارى سه‌ماوه پێى ڕاگه‌یاندووه، كه لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئه‌فسه‌ره‌كه پێکدەهێنن و چاوەڕێش دەکرێ بەم زووانە وەک پارێزگای موسەنا، روونکردنەوەیەک لەمبارەیەوە بڵاوبکەنەوە.
