پەرلەمانتارێک: پێویستە بەغدا داوای لێبوردن بکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی عێراقی فەرمی داوای لێبوردن بکات و دەشڵێت “بەداخەوە ئێمە بوینەتە داراوسێی سێ نەتەوەی، عەرەب، تورک و فارس، هەمیشە دژمانن، هەتا ئەمانە دەسەڵاتیان سنوردار نەکرێت میللەتی کورد ناحەسێتەوە”.       

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تۆمارێکی ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە، کە تیایدا ئەفسەرێكی عیراقی ڕێگری دەکات لەوەی گەنجێکی کورد، کە ئاڵای كوردستان بەسەر شانییەوەیەتی بچێتە سەر گۆرە بەکۆمەڵەکانی سەماوە و داوا دەکات، ئاڵاکەی سەرشانی لابەرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەو گەنجە كوردە وەك شاندی كوردستان سەردانی ناوچەكەی كردووە بە مەبەستی دەرهێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالكراوان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ڕزگار محەمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕێگریکردن لە ئاڵای کوردستان، ڕایگەیاند “پێویستە حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردن بکات لەسەر هەڵوێستی ئەو ئەفسەرە عێراقییەی، کە ڕێگریکرد لە گەنجێکی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بچێتە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە، چونکە ئاڵای کوردستان لەدەستوری عێراقدا هاتووە و هەرێمی کوردستان دانی پێدانراوە”.     

ئەندامەکەی لیژنەی کاروباری شەهیدان، گوتیشی “ئەو گەنجەی، کە بە ئاڵای کوردستانەوە چووەتە سەرگۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە مافی خۆیەتی، ڕەنگە کەسێک بێت، کە قوربانییەکی زۆری لە پێناو ئەو ئاڵایە دابێت، بەمافی خۆیشی زانیوە بە ئاڵای کوردستانەوە بچێتە سەر ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە”.                                                

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کە لیژنەکەیان لە پەرلەمان هەوڵدەدات کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات و ئیدانەی ئەو کارە بکەن، ئایا ئەو کەسە بە بەرنامە ئەو کارەی کردووە یان تەنها بۆچوونی خۆی بووە، ئەوکاتە ئێمە بەرچاوڕوونییەکمان دەبێت. دەشڵێت “ئێمە تەمەنای ئەوە دەکەین ئەم کارە بە بەرنامە نەکرابێت، ئەو کەسەی، کە ئەو کارەشیکردووە کارێکی نەشیاوی کردووە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com