ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر حەشدی شەعبی بەردەوامە

0

نوچە-شەرقولئەوسەت

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیە، ئەمرۆ سێشەممە ٣٠ی جولای، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاشكرای دەکات، کە ئیسرائیل بازنەی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق چڕتر کردۆتەوە.

ئەم زانیاریانەی شەرقولئەوسەت لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، کە رۆژانی رابردوو هەواڵی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سەربازگەیەکی سەر بە ئێرانیان بڵاو بووەوە.

شەرقولئەوسەت بە ئاماژەدان بە هێرشی ئاسمانی دوو ڕۆژی رابردوو بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەشرەف، کە پێشتر ئەندامانی موجاهدینی خەڵکی ئێرانی لێ جێگیر بوو، نووسیویەتی: ئەم بنکە سەربازییە لە ٨٠ کیلۆمەتری سنوورەکانی ئێران و لە ٤٠ کیلۆمەتری باکور ڕۆژهەڵاتی بەغدا هەڵکەوتووە. بە گوتەی سەرچاوەکانی شەرقولئەوسەت، لەم هیرشەدا ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی ئێران کوژراو و بریندار بوونە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی یدیعوت آحانورت، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە، کە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیسرائیلی جۆری ئێف-٣٥ ڕۆژی رابردوو بنکە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی کردۆتە ئامانج. لەم بنکانەوە، چەک و تەقەمەنی لە عێراقەوە رەوانەی سوریا و لوبنان کراون.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەم بنکە سەربازییە، کە لە لایەن ئیسرئیلەوە بۆردوومان کراوە، نزیکترین بنکەی سەربازی لە سوریا هەژمار دەکرێت.

سەرباری ئەمانەش، میدیاکانی عێراق و بەرپرسانی ئەم وڵاتە، هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر ئەم بنککانە رەتکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com