نوچە-هەواڵنێریی فەرەنسا
ئاماری قوربانیانی ژینگەپاڕێز لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاو بووەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەرەنسا، گروپێکی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە ئاماری ئەو ژینگەپارێزانە داوە، کە بە هۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لە دەستداوە.
ئەم چالاکوانانە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی ژینگەپارێزی بوونەتە قوربانی.
بە گوێرەی ئامارەکان، تەنها لەساڵی ڕابردوو، ١٦٤ چالاکوانی ژینگەپارێز بوونەتە قوربانی.
لە راپۆرتی رێکخراوی گلۆباڵ ڤینتس هاتووە: فیلیپین لە پەیوەندی لە گەڵ ئاماری قوربانیانی ژینگەپارێز پلەی یەکەمی هەیە و لە ساڵی رابردوودا، ٣٠ کەس لەم وڵاتە گیانیان لە دەستداوە.
لە دوای فیلیپین، وڵاتانی کۆلۆمبیا، هیند و گواتمالا، لە ریزبەندی خراپترینی ئەو وڵاتانەی جیهانن کە ژینگەپارێزان بەرەوڕووی مەترسی دەبنەوە.