نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعود، شای سعودیە دەکات بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراستەی شا سەلمان، خانه‌واده‌کەی و گه‌لى عه‌ره‌بستانى سعوديه كرد، هیوای بەهەشتی بۆ کۆچکردو و سەبووری و دڵنەوایی بۆ شای عەرەبستانی سعودیە خواست.
ئەمڕۆ دووشەممە، مير به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعودى، برا گەورەی شای سعودیە لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و رێوڕەسمی پرسەکەی لە مزگەوتی گەورەی مەککە دەبێت.