بەتەمەنترین سەرانی جیهان دەستنیشان کران

0

نوچە-نیوزڤیک

گۆڤاری نیوزڤیک لە بابەتێکدا بە ئاماژەدان بە مەرگی سەرۆکی بەساڵاداچووی تونس، بەتەمەنترین سەرانی وڵاتانی جیهانی ناساندووە، کە لە دەیەی ٩٠ ژیانیان ئێستاش لە سەر کورسی دەسەڵاتن.

باجی قائد السیسی، سەرۆککۆماری تونس، کە ئەم دواییانە لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە کاتی مەرگی بە سێهەمین کەس هەژمار دەکرا، کە بەتەمنترین سەرۆکی وڵاتێکی جیهان بوو.

السیسی، لە ساڵی ٢٠١٤ وەک یەکەمین سەرۆکی تونس هەڵبژێردراو، لە گەڵ ئەوەی، کە جارێ ڕوون نییە چ کەسێک دەبێتە جێگرەوەی.

ماهاتیر محەممەد، سەرۆکوەزیرانی مالیزی، لە ئیستادا بەتەمەنترین سەۆک هەژمار دەکرێت، کە بە ٩٤ ساڵ تەمەنەوە کاروباری وڵاتەکەی ئیدارە دەدات.

ماهاتیر لە ساڵی ١٩٨١ـوە دەسەڵاتی مالیزی بە دەستەوە گرتووە.

مەلیکە ئیلیزابێتی دووەم لە بەریتانیا، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە سەر کورسی دەسەڵاتی پاشایەتی ئەم وڵاتەیە، لە دوای ماهاتیر محەممەد، بە تەمەنترین سەرۆکی جیهانی.

صباح احمد جابر الصباح، ئەمیری کوێت بە ٩٠ ساڵ تەمەنەوە لە ریزی بەتەمنترین سەرۆکانی وڵاتانی جییهاندایە. لە ساڵەکانی ١٩٦٣ بۆ ٢٠٠٣ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بووە.

لە ئەمریکاش، دۆناڵد ترەمپ، بە ٧٠ سالە تەمەنەوە رێگەی کۆشکی سپی بۆ کرایەوە و ئیستا تەمەنی ٧٣ ساڵە.

لە یاساکانی ئەمریکا لانی کەمی تەمەن بۆ بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی ٣٥ ساڵ دیاری کراوە و هیچ سنوورێک بۆ سەقفی تەمەنی سەرۆک دیاری نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com