پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆسایدی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەی رۆژى جینۆسایدى كوردانى ئێزیدى بکرێت.

ڕۆژی ٣-٨-٢٠١٤، داعش هێرشیکردە سەر شنگال و ناوچەکانی کوردانی ئێزیدی، کە لەو ڕۆژەدا زۆرترین کوردانی ئێزیدی تێدا کۆمەڵکوژی کرا و بەشێکی زۆریش لە ژن و منداڵ و کچی ئێزیدی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە وەک کەنیزەک مامەڵەیان لەگەڵدا کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆکی لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، لەبارەی پرۆژەى رۆژى جینۆسایدى كوردانى ئێزیدى ڕایگەیاند “دوێنێ ۲٨-٧-٢٠١٩ وەک لیژنەی یاسایی و لیژنەی کاروباری شەهیدانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری شەهیدانی هەرێم و د. ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، کۆبووینەوە و تیایدا تاوتوێی ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌مان كردووه‌ و بریارماندا له‌م هه‌فته‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى”.  

سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکەش، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان گوتی “دوای ئەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات، رۆژی ٣-٨-٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارەکە دەدات و هەر ئەو ڕۆژەش دەکرێت ڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی”.   

سەوسەن محەمەد ئاماژە بەوەدەکات، پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان کۆدەنگی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی لەسەرە. دەشڵێت “لە پڕۆژە بڕیارەکەدا باس لەوە نەکراوە، کە ڕۆژی ٣-٨ بکرێتە پشوو، ئەوە دەبێت حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر بدات، بەڵام ئەوە ڕۆژە وەک یادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی دیاری دەکرێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com