نوچە-ئاژانسەکان
دەزگا هەواڵگریەکانی عێراق دەڵێن، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی رێکخراوی داعش لە ئیستادا لە سوریا جێگیرە و هەست بە مەترسیەکی زۆر دەکات.
دەزگا هەواڵگریەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایانگەیاندووە، کە بەغدادی لە ئیستادا لە سوریا جێگیرە و هەموو هەوڵی پاراستنی ئەم گروپە و رێگری لە هەڵوەشاندنەوەیەتی.
ابو علی البصری، بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری عێراق لەم بارەوە دەڵێت: دوای تێکشکانی داعش لە سوریا و عێراق، بەغدادی و جێگرە عەرەب و بیانیەکانی لە سوریا خۆیان حەشار داوە و بەردەوام هەست بە مەترسی دەکەن.
بە گوتەی البصری، بەغدادی دوای ئەوەی، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی هجین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور کرایە ئەمانج، ئیفلیج بووە و باری تەندرستی ناجێگیرە.