نوچە-دەیلی میل
سەرچاوەکانی نزیک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، باس لە ئامادەکاری ئەم وڵاتە بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن، بە بێ ئەوەی بیهەوێ لە گەڵ ئەم یەکێتییە بگاتە رێککەوتن.
سەرچاوەکانی نزیک لە نووسینگەی بۆریس جانسۆن، سەرۆکوەزیرانی تازەهەڵبژێردراوی بەریتانیا، دەڵێن: جانسۆن لە بڕیاریدا نییە سەردانی هیچ وڵاتێکی ئەوروپی بکات و ئامادەکاری بە جێبەخێکردنی پرۆسەی برێگزیت دەکات.
جانسۆن پێشتریش ڕایگەیاندووە، هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لە پەیوەندی لە گەڵ دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا لە گەڵ سەرانی ئەوروپی ئەنجام نادات.
داخستنی دەرگای گفتوگۆ لەبارەی برێگزیت لە کاتێکدایە، کە جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردووە، کە بگەرێتەوە سەر میزی دانوستان.