ڤیدیۆیی کاتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی بەریتانیا بڵاوکرایەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی ساتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی بازرگانی بەریتانی بڵاودەکەنەوە، کە لەلایەن کەشتییەکی جەنگی بەریتانیەوە پاسەوانی دەکرێت.

رۆژی ١٩ـ٧-٢٠١٩، هێزە دەریاییەکانی ئێران، دەستیان بەسەر کەشتییەکی بازرگانی بەریتانیا لە نزیک گەرووی هورمز دا گرت، ئەمەش تەنها دوو هەفتەی دوای ئەوەی بەریتانیا بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت بۆ سوریا، کەشتییەکی نەوتی ئێرانیان دەستبەسەردا گرتبوو.

بەگوێرەی گرتەیەکی فیدیۆیی لە کاتی دەستبەسەردا گرتنی کەشتییەکە، فەرماندەیەکی هێزە دەریاییەکەی ئێران بە کەشتییە جەنگییەکە دەڵێت “بۆ ئەوە ژیانت پارێزراوە بێت، دەستێوەردان مەکە”.

لە بەرانبەردا کەشتییە جەنگییە بەریتانییەکە بە هێزەکانی ئێران دەڵێت، کە ئەو لە گەروویەکی نێودەوڵەتییە و پاسەوانی کەشتییەکی بازرگانی دەکات، بەڵام گوێ بە روونکردنەوەکەی نادرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com