نوچە-تاس
نوێنەری باڵای روسیا لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ئەتۆمی دوای کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەم کۆمیسیۆنە ئاشکرای دەکات، تاران لە بڕیاری دایە رادەی پابەندبوونی بە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی کەم بکاتەوە.
سێرگی ریابکۆف، نوێنەری باڵای روسیا لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئاشكرای دەکات تاران لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاری خۆی بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی ڕادەگەیەنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە تاران پێشتریش بڕیارێکی لە پەیوەندی لە گەڵ کەمکردنەوەی رادەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی داوە و لە گەڵ سزای توندی واشنتۆن بەرەوڕوو بۆتەوە.