نوچە-رۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا دەڵێت، لەندەن ئامادە نییە لە گەڵ ئێران سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی کەشتی نەوتهەڵگرەکەی لە گەڵ تاران رێکبکەوێت.
دومینیک ڕاب، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، داوا لە ئێران دەکات کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی وڵاتەکەی ئازاد بکات. دەشڵێت “لەندەن هیچ پلانیکی بۆ ئاڵوگۆڕی کەشتییەکەی خۆی لە گەڵ ئەو کەشتیەی ئێران نییە، کە لە ماوەی رابردوودا دەستی بەسەدرا گرتووە”.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوی بەریتانیا دوای ئەوە دێ، کە سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەر زاری یوسف بن علوی، وەزیری دەرەوەی عەمان، کە سەردانی تارانی کردووە رایانگەیاندبوو، کە پێشنیاری ئاڵوگۆڕی کەشتیەکانی بە ئێران و بەریتانیا کردووە.