وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وێنەکەشی بڵاوکردەوە
نوچە: ئاژانسەکان
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کوژرانی داواکراوێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) راگەیاند و هاوکات وێنەکەشی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئۆگور ئەسڵان، ناسراو بە ئاگر، لە گوندەوارەکانی پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان کوژراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئۆگور ئەسڵان لەگەڵ ٧ چەکداری دیکەی پەکەکە لە رۆژی یەکشەممە ٢٨-٧-٢٠١٩ کوژراوە و داواکراو بووە لە لیستی پرتەقالی و بڕی ١٥٠ هەزار دۆلار، وەک خەڵات بۆ زانیاریدان لەسەری، دیاری کرابوو.
