نوچە-ئاژانسەکان
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە دیدار لە گەڵ یوسف بن علوی، وەزیری دەرەوەی عەمان، جەخت دەکاتە سەر کشانەوەی هێزەکانی وڵاتانی بیانی لە ئاوەکانی کەنداو.
لەکاتێکدا لە ماوەی رابردوودا ئێران دەستی بە سەر نەوتهەڵگرێکی بەریتانیادا گرتووە، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دەڵێت “کۆماری ئیسلامی پارێزەری ئازادی کەشتێڕانی لە ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هۆرمزە و بە تەنها دەتوانێ ئەم کاروبارە لە ئەستۆ بگرێت”.
روحانی هەروەها بڕیاری بەریتانیای بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتی ئێرانی مەحکوم دەکات و دەشڵێت “ئەم بڕیارە لە قازانجی هیچ لایەکمان نەشکایەوە”.
بە گوتەی سەرۆککۆماری ئێران، هاتنی هێزی دەریایی وڵاتانی بیانی بۆ ئاوەکانی کەنداو، یارمەتی بە ئاسایشی ناوچەکە ناگەیەنی و بە پێچەوانەوە، هۆکاری ئاڵۆزتربوونی کێشە و ناکۆکیەکانە.