گەورەترین پلانی تیرۆریستی لە عێراق پووچەڵ کرایەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

دەزگای زانیاری الصقور، باس لە پووچەڵکردنەوەی گەورەترین پلانی تیرۆریستی لە ساڵی ٢٠١٩ دەکات لە عێراق.

بە گوێرەی زانیاریەکانی دەزگای زانیاری الصقر، ئامانجی ئەم پلانە تیرۆریستییە، هێرشکردنە سەر بەغدا و پارێزگاکانی باشوری عێراق و هەرێمی کوردستان بووە.

ابو علی بصیری، سەرۆکی گروپی هەواڵگری الصقر، بە ڕۆژنامەی سەباحی گوتووە: ئەم تۆڕە تیرۆریستیانە پێشتر ئامانجەکانی خۆیان دیاری کردووە و بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینیەوە پلانەکەیان پووچڵ کراوەتەوە.

بە گوتەی البصری، زیاتر لە ١٦٠ تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش لە بەغدا دەستگیر کراون.

البصری، هەروەها هەماهەنگی و هاوکاری دەزگا ئەمنیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com