دوایین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی کرێی خوێندنی منداڵی شەهیدەکان

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری خەرجکردنی کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دراوە و هەرکاتێک پارە هەبێت سەرفدەکرێت.  

حكومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە، وەک هاوکاری کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێم دابیندەکات.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵکراوانی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند “لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٧ ملیار دینار وەک کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دراوە، کە لە زانکۆوە ئەھلییەکانی هەرێمدا دەخوێنن”.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی شەهیدان گوتیشی “بڕیاری خەرجکردنی ئەوە بڕە پارەیە بۆ کرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ -یە و لە رابردووشدا کرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ـە سەرفکراوە”.  

سەبارەت بە هۆکاری سەرفنەکردنی پارەکەش، فوئاد عوسمان دەڵێت “ئێمە بە هۆی قەیرانی داراییەوە قەرزێکی زۆرمان لەسەربووە، قۆناغ بە قۆناغ ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنیان دەدرێت، ئەوەشی گرنگ بێت بڕیارەکەیە و دراوە، هەرکاتێک لە خەزێنەکاندا پارە هەبێت خەرج دەکرێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com