نوچە-ااسومریە
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، گەورەترین بنکەی دەریایی عێراق، کە لە پارێزگای بەسرە هەڵکەوتوو و دەکەوێتە باشوری ئەم وڵاتە، دروست دەکرێت.
بە گوتەی سەرچاوە ئەمنیەکە، ئەم بنکە سەربازیەی عێراق، کە لە سەر ئاوەکانی ئەم وڵاتە لە کەنداو و لە نێوان ئێران و کوێت دەکرێتەوە، بەرپرسیاڕیتی پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراقی لە ئەستۆ دەبێت.
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە، بودجەیەکی زۆر بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کراوە و هاوکات پرۆژەکە لە گەڵ پڕچەککردنی هیزی دەریایی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئەم بنکە سەربازییە، دەستپێکی پرۆژەی تواناسازی هێزی دەریایی عێراق هەژمار دەکرێت.