نوچە: تایبەت
قایمقامی شنگال رایدەگەیەنێت، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ٣٢ هه‌زار كه‌س له سوریاوه ده‌گوازرێنه‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وا و پێیوایە “ئەمەش وەک بۆمبێکی چێندراوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال، لەبارەی گەڕانەوەی هەزاران کەس بۆ عێراق رایگه‌یاند: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ٣٢ هه‌زار كه‌س له خێوه‌تگه‌كانی سووریاوه ده‌گوازرێنه‌وه خێوه‌تگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و دەشڵێت “ئه‌و كه‌سانه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌بیعه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه خێوه‌تگه‌كانی حه‌مام عه‌لیل و جدعه له باشووری نه‌ینه‌وا، به‌شێكیان ئه‌و ژن و منداڵه ئێزدییانه‌ن كه له ده‌ست داعش رزگاریان بووه، پاش ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كانی رۆژی ٣-٨-٢٠١٤ داعش ده‌ستگیری كردبوون”.
قایمقامی شنگال هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت “هێنانه ناوه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بۆ عێراق، وه‌ك بۆمبی چێنراو وایه و پڕن له هزری داعشی و ته‌كفیریی، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانن هزری گه‌نجان ژه‌هراوی بكه‌ن و شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا جێبهێڵن له داهاتوودا”.