نوچە-سپۆتنیک
سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، مۆسکۆ داوا لە ئێران دەکات، بۆ کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانی ئیستای ناوچەکە، هەنگاوی بەپەلە بنێ.
ریابکۆف دەڵێت: مۆسکۆ داوا دەکات تاران لە هەر جۆرە هەنگاوێک خۆی ببوێرێ، کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی.
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا جەختیش دەکاتەوە، کە ئێرانیەکان دەبێ پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بمێنن و لە هەر جۆرە کردەوەیەک، کە پەرە بە ئاڵۆزیەکان دەدات خۆ بە دوور بگرن.