راپۆرتێک لەبارەی هەلی کار لە هەریم بڵاو دەبێتەوە

0

نوچە-هەوالنێری فەرەنسا

لە ماوەی رابردوودا باسێکی گەرم سەبارەت بە هەلی کار لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە و سەرنجی میدیاکانی بەرەو خۆی راکێشاوە.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە شەپۆلی کرێکارانی ئێرانی بەرەو هەرێم و بازاڕەکانی کوردستان کردووە.

لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی شاری هەوڵیر ڕایدەگرێت، زیاتر لە ٦ کرێکاری ئێرانی هەر وەک پەلاماردان بەڕەوڕووی دەچن. زۆربەی کرێکارەکان، کەسانی ئێرانین، کە لە شوێنەکانی بیناسازی هەرێم خەریکی کرێکارین، بەو ئومێدەی ڕوویان کردۆتەوە هەرێم، کە ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان دابین بکەن.

هەر دەم چاوەێڕی کەسانیک دەکەن، کە ڕۆژانە کارێکیان پێ بدەن. ڕۆستەم کۆڕێکی تەمەن ٣١ ساڵە و خەڵکی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو دەڵێت: بەو پارەیە، کە ڕۆژانە لە ئێران دەستی دەکەوێ، تەنها دەتوانێ یەک مرشیک بکرێت، ئەمەش دادی بنەماڵەکەی نادات.

ڕەزا کرێکارێکی دیکەی ئێرانیە، کە دەڵێت، لە هەولێر ڕۆژانە ٢٥ بۆ ٣٠ هەزار دیناری عێراقی دەست دەکەوی، کە دەکاتە ٢٥ دۆلار، ئەمەش سێ بەرابەری موچەی ڕۆژانەی ئەوانە لە ئێران.

بە گوتەی کرێکارە ئێرانیەکان، داهاتی کرێکاری لە هەولیر زۆر باشە. هەر وەها دەڵێن “ئابووری ئێران چاوەرواننەکراوە و هەر کات و ساتێک بۆی هەیە گۆڕانکاری بە سەردابێت.

زۆربەی کرێکارە ئێرانیەکان بە ڤیزای یەک مانگەی تۆریستی ئاودیوی هەرێم دەبن و دەست دەکەن بە کرێکاری. دوای ٢٨ ڕۆژ کرێکاری دەگەرێنەوە بۆ ئێران، دواتریش دوای هەفتەیەک ئیستراحەت دیسان بەو بیانووەوە دێنەوە بۆ کرێکاری.

ئەگەر ٢٠ ساڵ بەر لە ئیستا لە تاران و شارە گەورەکانی دیکەی ئێران سەرنجت بدایە، بە لێشاو کرێکاری عێراقی بەرچا ودەکەوتن، کە ویڕای ئەفغانییەکان بازاری ئەم وڵاتەیان تەنیبوو، بەڵام ئیستا پێچەوانەوە بووەتەوە و هەرێمی کوردستان هەمان دۆخی هەیە بۆ ئێرانیەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com