نوچە-روسیا الیوم
پارێزگای موسەنا باس لە دۆزرانی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە لە سەحرانی ئەم پارێزگایە دەکات.
احمد منفی جودە،پاڕیزگای موسەنا دەڵێت گۆڕێکی بە کۆمەڵی دیکە دۆزراوەتەوە کە تەرمی سەرنازانی کوێتی تێدا بووە کە کاتی خۆی لە لایەن سوپای حکومەتی بەعسەوە بە زیندوویی کوژران.
بە گوتەی جودە،ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە لە سەحرای موسەنا دۆزراوەتەوە.جودە دەشڵێت:دەزگائەمنی و هەواڵگریەکانی رایانگەیاندووە ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە تایبەتە بەو سەربازنەی کوێت کە لە شەڕ لە گەڵ سوپای حکومەتی پێشووی عێراق بە دیل گیرابوون.
ئەمە لە کاطێکدایە کە مانگی جولای ڕابردووش رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاندە کە گۆرێکی دیکەیان لەم سەحرایە دۆزیوەتە کە تایبەت بووە بە سەربازانی بێ سەروشوێنکراوی کوێت.