دوایین راپۆرت لەبارەی شەڕی سوریا بڵاو بووەوە

0

نوچە-رۆیتەرز

میشڵ باشلە، کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەنها لە دە ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠ کەسی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای بەشار ئەسەد کوژراون.

بە گوتەی میشڵ باشلە، سوپای سوریا، ناوەند و دامەزراوە مەدەنیەکانی وەک قوتابخانەکان، خوێندنگا و مارکێتە گەورەکانی کردۆتە ئامانجی هێرشەکان.

لە راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە: لە ئەنجامی ئەم هێرشانە، لانی کەم ١٠٣ کەس لە خەلکی مەدەنی کوژراون، کە ٢٦ کەسیان منداڵ بوونە.

بە گوتەی کۆمیسێری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان، خەمساردی ئاشكرای نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە.

ئەمریکا و ئەوروپا، بەردەوام خوازیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی سوپای ئەسەد بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکان بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com