نوچە
لەسەر داوای د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی فەرمانی دەرکردووە، سایلۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، مەخموور و مووسڵ بەڕووی جووتیاران بکرێنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌رپرسانی سایلۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، مەخموور و موسڵ، به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ده‌رگای سایلۆکانیان به‌ڕووی جووتیاراندا داخستبوو و گه‌نمیان لێ وەرنەدەگرتن و ئه‌مه‌ش کێشەی بۆ جووتیاران دروست کردووە، جووتیارانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان په‌یوه‌ندییان به د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقه‌وه کردووە و داوایان کردووە کێشە‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات تا‌كوو زیانی زۆریان پێ نه‌گات.
لەمبارەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به هانای جووتیاره‌كانه‌وه چووە و شەوی ڕابردوو په‌یوه‌ندیی به وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی عێراقه‌وه کردووە و داوای لێکردووە، فه‌رمان بكات به كردنه‌وه‌ی سایلۆکانی هەولێر، سلێمان، دهۆک، مەخموور و مووسڵ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وه‌زیری بازرگانی عێراقیش داواكه‌ی د. به‌شیر حه‌داد جێبه‌جێ ده‌كات و فه‌رمانی به به‌رپرسانی سایلۆكان کردووە، ده‌رگای سایلۆكان به‌ڕووی جوتیاران بكه‌نه‌وه و گەنمەکانیان لێ وه‌ربگرن.