نوچە
ئەمڕۆ شه‌ممه ٢٧-٧-٢٠١٩، لە پەرستگای لالش له قه‌زای شێخان له رێوڕەسمێکدا حازم میر ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری نوێی ئێزدییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییه‌كان ده‌ستنیشان كرا و سوێندی ئایینی خوارد.
ئەوەش دوای ئەوە دستنیشانکرا، کە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
میری نوێی ئێزدییه‌كان له وتارێكدا رایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی و رۆشنبیرانی ئێزدیی توانیمان بگه‌ینه ئه‌و رۆژه، له ئه‌مڕۆوه وه‌ك میر له خزمه‌تی ئێزدییه‌كاندا ده‌بم و ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێنین و زیاتر له ٦٠% شنگالییه‌كان ده‌بن”.
هه‌روه‌ها گوتی “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه باشتر ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كانی ئێزدخان ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد، كه رۆڵیان هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی میرایه‌تی ئێزدییه‌كان و سوپاسی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی كرد و داوای له خوای گه‌وره كرد ئیزدییه‌كان بپارێزێت.
حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگە و لە ساڵی 1963 لە باعەدرێ لەدایکبووە و لە ساڵی 1989 وە وەکیلی میر تەحسین بەگی باوکی بووە.