نوچە-رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ و بۆریس جانسۆن، سەرۆکانی وڵاتانی ئەمریکا وبەریتانیا سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیەکیان ئەنجام دا.
ئێران و گرژیەکانی ناوچەی کەنداو، تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆیەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووە.
هاوکات کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، سەبارەت بە هەڕەشە و دەستدرێژیەکانی ئێران بۆ سەر ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هورمۆز و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئازادی کەشتێڕانی، گفتوگۆی ئەنجام داوە.