ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:
به‌قسه‌كانی رێبوار سیوه‌یلی بێت، مه‌سعود بارزانی ده‌ستی داوه‌ته دار و عاله‌می كوشتووه
نوچەنێت
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له زۆرێك له سایت و ته‌له‌فزیۆن و ماڵپه‌ره ئینته‌رنێتیه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، كه چه‌ند كه‌سێك گه‌نجێكی شارۆچكه‌ی شاوێس ئازار ده‌ده‌ن، له وتارێكدا (رێبوار سیوه‌یلی) نوسه‌ر و رۆشنبیر به‌ناوی “قوتابیه‌كی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له هه‌ولێره، له ئاسایشی هه‌ولێر.” ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا به‌توندی پێشێلكردنی مافی مرۆڤی پرۆته‌ستۆكرد. چونكه (سیوه‌یلی) پێیوایه ناكرێت، له كوردستان باسی سه‌روه‌ری یاسا‌و مافی مرۆڤ بكرێت، كه‌چی له ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختدا به‌و شێوه‌یه سوكایه‌تی به‌رانبه‌ر به مرۆڤ بكرێت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای حه‌په‌ساند، چونكه له گرته‌كه‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت، گه‌نجێك دوای ئه‌وه‌ی ئازارێكی زۆرده‌ده‌ن، مولازمێكی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر، پێلاو ه‌كانی خۆی به‌زۆر پێ ماچ ده‌كات.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆییه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گه‌نجه كه پێڵاوه‌كانی پێماچده‌كرێت، له‌گه‌ڵ مولازمه سه‌ربازییه‌كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی شاوێسن، جیا له‌وه‌ی ئه‌و كوڕه گه‌نجه هیچ ئامرازێكی به‌رگریكردنی به‌ده‌سته‌وه نییه و بتوانێ به‌رگریی له‌خۆی بكات. به ئاشكراش له ڤیدۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره سه‌ربازییه پێڵاوه‌كانی خۆی پێ ماچ ده‌كات.
ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه، به‌پێی زانیارییه‌كان. رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان، (كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌كات، له ناحێیه‌ی شاوێس كه مه‌لازمێكی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی نائینسانی پێلاوه‌كانی خۆی به گه‌نجێك ماچ ده‌كات.
له‌و دانیشتنه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسه‌كان، كاكه‌مین نه‌جار پێیوایه بابه‌ته‌كه به‌وشێوه‌یه نییه كه (رێبوار سیوه‌یلی) باسی ده‌كات، وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاندووه “رێبوار سیوه‌لی وتارێكی نووسیوه ده‌ڵێت “شاگرده‌كانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و به‌عسم به‌بیر دێته‌وه، به‌قسه‌كانی رێبوار سیوه‌یلی ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌نه‌ما مه‌سعود بارزانی ده‌ستی داوه‌ته دار و عاله‌می كوشتووه”.
