نوچە
ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە شاندی باڵای حکومەتی ناوەندی کرد و جەختی لە پاڵپشتی لە کارەکانی شاندی هاوبەشی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستووری عێراق کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌کەدا هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌كه‌یان به ده‌رفه‌تێكی باش زانی تاوەکو بتوانن چاره‌سه‌ر بۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق بدۆزنه‌وه.
هاوکات هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و گه‌یشتن به لێكگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كه له به‌رژەوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا بێت، كۆك بوون.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌ی باڵای هاوبەشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵى كرد كه هه‌وڵه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوولا نیشان دا.
سەرەڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و یه‌كتیمی، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه تێڕوانین و بڕیاری هه‌رێمی كوردستان دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره له چوارچێوه‌ی عێراق و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كه ببێته هۆكاری سه‌قامگیری و به‌روپێشبردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نیشان دا و پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوەند و تێڕوانینی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاندی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی ناوەندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ناوەندی بۆ كاروباری وزه کۆبوونەوە و بڕیاریاندا چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و دارایی پێکبهێنن.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كه‌شێكی ئه‌رێنی، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كان كرا به‌تایبه‌تی پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و كێشه داراییه‌كان و بودجه، پرسی نه‌وت و غاز.
شاندەکەی حکومەتی عێراق کە پێکهاتوون لە فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی، سامر غەزبان، وەزیری نەوت ، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوەبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی دانوستاندن لەسەر کێشەکانی نێوان هەردوولا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.