هێزی دەریایی بەریتانیا گەیشتە کەنداو

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، هێزی دەریایی پاشایەتی، بە مەبەستی پاراستنی باری ئاسایشی کەشتیەکانی ئەم وڵاتە ڕەوانەی گەرووی هۆرمۆز دەکرێن.

دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتکێشی بەریتانیا لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە. وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٥ی جولای رایگەیاند: هێزی دەریایی پاشایەتی ئەم وڵاتە رەوانەی ئاوەکانی کەنداو و گەورووی هۆرمۆز دەکرێن، تاکوو ئاسایشی کەشتیە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکانی ئەم وڵاتە بپارێزن.

گوتەبێژی دەوڵەتی بەریتانیا، لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، هێزی دەریایی پاشایەتی لە ئامادەباشی تەواو دایە تا لە ئەگەری پێویست پاراستنی ئاسایشی کەشتیەکانی بەریتانیا لە ئەستۆ بگرێت.

گوتەبێژی دەوڵەتی بەریتانیا جەختیش دەکاتەوە، کە ئازادی کەشتیڕانی پرسێکی جیدییە بۆ بازرگانی و ئابوری جیهان و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پاراستنی ئەم ئازادیەیانە ئەنجامی دەدەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com