نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە سەر زاری چەند دیپلۆماتکاریک رایگەیاندووە، کە بەریتانیا هیچ کەسی وەک نێوەندگیر ڕەوانەی تاران نەکردووە.
سەرچاوەکانی دیپلۆماسی لە لەندەن، بە ئاژانسی رۆیتەرزیان گوتووە، کە هەواڵی پەیوندیدار بە ناردنی نێوەندگیر بۆ تاران رەتدەکەنەوە.
سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە بەریتانیا رەتی دەکاتەوە، کە نوێنەر یان نێردەی تایبەتی ڕەوانەی ئێران کردبێت، تاکوو سەبارەت قەیرانی نەوتکێشەکان لە گەڵ ئێرانیەکان دانوستان بکات.