سکۆتلەندا داوای سەربەخۆیی دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکی نەتەوە خوازی سکۆتلەندا هۆشداری دەداتە بۆریس جانسۆن.

نیکۆلا ستورجێن، وەزیری یەکەمی سکۆتلەن هۆشداری دەداتە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و دەڵێت، جارێکی دیکە هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان دەخەنە گەڕ.

ستورجێن لەم بارەوە دەڵێت: پلانەکانی پەیوەست بە برێگزیت و چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، زیانی بە باری دارایی سکۆتلەندا دەگەیةی و پارتی نەتەوە خوازی سکۆتلەندا جارێکی هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی چڕ دەکاتەوە.

وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی بۆریس جانسۆنی کردووە، دەڵێت: ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک بە پێویستی دەزانین، کە لە سکۆتلەندا بەدیلێکمان هەبێت. دەوڵەتی سکۆتلەندا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ پرسی سەربەخۆیی دەکات.

بە گوتەی سەرۆکی نەتەوەخوازی سکۆتلەندا، پەرلەمانی ئەم هەرێمە لە دوای پشووی هاوینە چوارچێوە و میکانیزمێکی تایبەت بە ئەنجامدانی ئەم گشتپرسییە ئامادە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com