سوید نێوەندگیری دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەییندراوێکدا رایگەیاند، دەوڵەتی ئەم وڵاتە خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی جیهانە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید، لەم بارەیەوە رایگەیاند: ئەو کەشتیەی، کە هەفتەی رابردوو لە گەرووی هۆرمۆز لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە هی ئەم وڵاتەیە و لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئاڵای بەریتانیای لە سەر بووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید هەروەها دەڵێت، بە سەرنجدان بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، زۆر گرینگە، کە لایەنەکان بەرەو کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان هەنگاو بنێن.

هاوکات حەسەن روحانی رایگەیاندووە، گەرووی هۆرمۆز جێگەی گاڵتە نییە و ئاسایشی ناوچەکەش لە ئەستۆی سوپای پاسدارانە.

سوید راشیگەیاندووە، لە گەڵ بەریتانیا و ئێران و وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی لەم ڕووداوانە لە دانوستاندایە و هیوادارە، کە دۆخێک فەراهەم بکەن، کە یارمەتی بە کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکان بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com