منداڵێک لەناو کارتۆنی پسکیتدا فڕێدەدرێت

0

نوچەنێت

منداڵێكی تازە لە دایکبوو لە ناو کارتۆنێکی پسکیت فڕێدراوە.

سەرلە بەیانی ئەمڕؤ پێنج شەممە ٢٥-٧-٢٠١٩، منداڵێکی تازە لە دایکبوو کە بەپێی پشکنینی نەخۆشخانە، تەمەنی تەنیا حەوت رۆژە لە سۆران فڕێدراوە.

بە گوتەی پۆلیسی سۆران، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە منداڵەکەیان بردۆتە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران. تەندروستی باشە.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە تەمەنی حەوت رۆژەو لەدەرەوەی نەخۆشخانە لە دایکبووە. لەکاتی فڕێدانیدا خراوەتە ناو کارتۆنێکی پسکیت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com