نوچە-روسیاالیوم
دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، تٶڕێکی هەواڵگری سەر بە ئێرانیان هەڵوەشاندۆتەوە.
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیل، تۆڕێکی هەواڵگری پێکهاتوو لە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی و فەلەستینی کە سەر بە ئێران بوونە، دەستگیر کراون.
دەزگای ئاسایشی گشتیی(شاباک)، پۆلیس و سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەرایسۆنێکی هاوبەشدا ئەندامانی ئەم تٶڕە هەواڵگریەی ئێرانیان دەستگیر کردووە.
ئەم تۆڕە هەواڵگریە لە سوریا و بە چاودێری ئێران، کاری هەواڵگری ئەنجام داوە.