لە داقوق خێزانێكی دەکەسی دەکوژرێن و پۆلیس دەڵێت، بەهەڵە بووە

0

نوچەنێت

شەوی رابردوو، خێزانێک بەدەستڕێژی گولەی “پۆلیسی فیدراڵی دەکوژرێن”.

کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو ٢٤/٢٥-٧-٢٠١٩، لەکاتی گەڕانەوەیان لەمیوانی، خێزانێکی ١٠ کەسی دەکەونە بەر دەستڕێژی گولەی”پۆلیسی فیدراڵ” لە ئەنجامدا نۆ کەسی خێزانەکە دەکوژرێن. ئەوانیش دەڵێن” بەهەڵە بووە”.

بەپێی زانیارییەکان، بەر لەگەڕانەوەی ئەو خێزانە بۆ داقوق کە بۆ سەردانی نەخۆش چوونەتە ئاوایی دارا لە سنوری حەفتە غاز، لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەروازەی داقوق کەوتونەتە بەر دەستڕێژی گولەی ” پۆلیسی فیدراڵ”.

کوڕە رزگاربووەکەی ئەو خێزانە رایگەیاندووە” پۆلیسی فیدراڵ تەقەیان لێکردین، تا ئەوکاتەی هەمووی گیانی لەدەستدا دەستیان لە تەقەکردن هەڵنەگرت”.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو بەر لە گەڕانەوەی ئەو ماڵە، داعش سێ گولە هاوەنی ئاراستەی ئاوایی دارا کردووە. لەئەنجامدا شەش کەس بریندار بوون، لە نەخۆشخانە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

هەروەها لەکاتی هێنانی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، شەڕ لە نێوان پۆلیسی فیدراڵ و پۆلیسی خۆجێی روودەدات، لەیەنجامدا ئەفسەرێکی پۆلیسی خۆجێی دەکوژرێت،

دواتر “پۆلیسی فیدراڵ رایگەیاندووە، ئەوان بە هەڵە تەقەیان لەو خێزانە کردووە. وایان زانیوە داعش بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com