ئێران هەڕەشە دەکات

0

نوچە-الجزیرە

راوێژکاری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە دیمانەیەک لە گەڵ کەنالی جەزیرە، لە بارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەریایی لە لایەن ئەوروپیەکانەوە هۆشداری دەدات.

حسێن دێهقان، راوێژکاری فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند، هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە گەرووی هۆرمۆز، گەمەیەکی سەربازی مەترسیدار دێنێتە ئاراوە.

ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئێران، دەشڵێت: پێشنیاری بەریتانیا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداو، دەرهاویشتەی چاوەڕواننەکراوی بەدوادا دێت.

سەبارەت بە دانوستان لە بارەی بەرنامەی موشەکی ئێران، دێهقان گوتی: بابەتی موشەکی هێڵی سوورە و بە هیچ شێوەیەک و لە گەڵ هیچ لایەنێک ناکەوینە دانوستانەوە.

دێهقان هەروەها هۆشداری دایە ئەبوزەبی و گوتیشی، ئەبوزەبی بۆتە ناوەندێکی ئەمریکا بۆ زیان گەیاندن بە ئاسایشی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com