نوچە-الجزیرە
هیند رایگەیاندووە، سەبارەت بە ڕووداوێکی سەمەرە لە دەیان گوندی ئەم وڵاتە لێکٶڵینەوە دەکات.
بەرپرسانی وڵاتی هیند رایانگەیاند، ئاماری لە دایکبوونەکان لە ١٣٢ گوندی ئەم وڵاتە نیشانی دەدات کە لە سێ مانگی ڕابردوودا تەنانەت یەک کچیش لە دایک نەبووە.
بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەڵێن، پێدەچێ دانشیتوانی ئەم گوندانە شێوازی جۆراوجۆر بۆ کۆنتڕۆڵی رەگەزی منداڵ بەکار دێنن، تەنانەت بۆی هەیە منداڵەکان لە بار ببەن.
بەرپرسانی ناوچەی ئۆتارکاشی لە باکوری هیند، وێڕای هۆشداری دان سەبارەت بەم ڕووداوە،٢٥ پزیشک و پسپۆڕیان رەوانەی گوندەکان کردووە تا لە چۆنێتی ئەم بابەتە بکۆڵنەوە.
داب ونەریتی کۆن و خورافات لە هیند وهەروەها بازاڕی کار و ژیانی ئاسایی ئەم وڵاتە، بە جۆرێکە کە خێزانەکان زۆرتر حەزیان لە منداڵی کوڕە تا کچ. ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی بەرپرسان و چالاکانی مەدەنی.