نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
سەرچاوەکانی هەواڵی سوریا رایانگەیاند، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشە موشەکیەکانی بۆ سەر سوریا دەستپێکردەوە.
سوپای ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٤ی جولای هێرشێکی موشەکی بۆ سەر خاکی سوریا ئەنجام دا.
ئامانجی ئەم هێرشانە ناوچەیەکی نزیک لە بەرزاییەکانی جۆلان بووە.
بەرپرسانی سوریا دەڵێن، چەند بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی تەل سەحرا سەربەپارێزگای دورعا کراونەتە ئامانج.
زۆربەی ئەو بنکە و سەربازگانەی کە دەکرێنە ئامانجی هێرشی موشەکی سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی ئێرانی و حزبولڵای لوبنانی لێ جێگیرە.