نوچەنیت
هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى بۆ ئۆتۆمبیلانی هاتوچۆی گشتی (خاوه‌نى تاكسى و پاسه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى كارى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٤-٧-٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆى ئاگادارییەکی، بەپێی ئەم بڵاوکرایەوە نابێت هیچ ئۆتۆمبیلێکی گشتی زیاتر لەو ژمارە ستاندەرەی کە کۆمپانیای ئۆتۆمبیلەکە دروستی کردووە نەفەر هەڵبگرن. بەپێچەوانەوە بڕی ٤٠ هەزاردینار سزادەدرێن.
لە نوسراوەکەدا هاتووە”له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستى ڕێكخستنى هاتوچۆ، ئاگادارى گشت شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كانى كرێ وه‌كو، تاكسی و پاسه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى كارى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت نه‌فه‌رى زیاد له ئۆتۆمبێله‌كانیان بار بكه‌ن، یان ئاراسته‌ى هێڵه‌كانیان بگۆڕن”.