یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕەی بەکۆمەڵدا زیاتر لە 80 ڕووفاتی ژن و منداڵ بەدیار کەوتووە.   

لە مانگی ئاداری ساڵی 2018، چوار شوێن وەکو گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان لە ناوچەی شێخەی نوگرەسەلمان لە پارێزگای موسەننا دەستنیشانکران.         

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕایگەیاند “بە هاوبەشی لەگەڵ تیمە هابەشەکانی دەزگای شەهیدانی هەرێم و وەزارەتی شەهیدانی عێراق، دەستکراوە بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی پارێزگای سەماوە، کە لەڕابردوودا ڕاگەیەندرابوو سێ گۆڕی بەکۆمەڵ هەن”. 

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم، جەختیشیکردەوە و گوتی “لە ئێستادا تیمەکان دەستیان بەکارکردووە و لە یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵیشدا زیاتر لە 80 ڕووفاتی ژن و منداڵ بەدیار کەوتووە و تیمەکان سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی ئەو ڕووفاتانەن لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەش دەستپێدەکات”. 

فوئاد عوسمان ئاماژە بەوەداکات، ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی شەهیدانی عێراق و دەزگای شەهیدانی هەرێم نوێنەرایەتی پزیشکی دادی بەغدا بەژدارن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، دەشڵێت “لە دوای ئەوەی، کە ڕووفاتەکان هەڵدەگیرێنەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی بەغدا دەکرێن و نمونەی ئێسکیان لێوەردەگیرێت، بۆئەوەی لە داهاتوودا لەگەڵ خوێنی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەراوردبکرێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com