گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە

0

نوچە-روسیا الیوم

سەرچاوەکانی عێراق باس لە دۆزینەوە گۆرێکی بە کۆمەڵ دەکەن.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە پاریزگای المثنی هەڵکەوتوو لە باشوری عێراق دۆزراوەتەوە.

ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە لە ناوچەیەکی بیابانی ئەم پاریزگایە دۆزراوەتەوە.

لەم گۆڕە بە کۆمەڵە، تەرمی ٧٠ ژن و منداڵ دۆزراوەتەوە، کە بە دەستڕێژی گولە کوژراون.

جێی ئاماژەیە، مانگی ئەپریلی ڕابردووش گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە باشوری عێراق دۆزرایەوە، کە بە تێکڕای قوربانیان لە لایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە لە بیابانی سەماوە چاڵ کرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com