نوچە-ئیندیپێندێنتی عەرەبی
فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری دارایی دەڵێت، وەزارەتەکەی پابەندی پێدانی مووچەی سەرجەم کارمەندان و فەرمانبەرانی کوردستانە.
فواد حسێن، هەروەها سەبارەت بە ئاڵۆزیەکانی ئێران لە گەڵ ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری دەدات و دەشلێت “داخرانی گەرووی هۆرمۆز لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم ناکۆکیانە، بۆ عێراق کارەساتی بەدواوە دەبێت”.
فواد حسێن لە میانی سەردانەکەی بۆ ڤییەنای پایتەختی نەمسا و ئەم گفتوگۆیەی لە گەڵ ئیندیپێندێنتی عەرەبی ئەنجام داوە و لە بارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات، بە گوتەی فواد حسێن، کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بۆ ئامادەکردنی گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتوو دەستی پێکردووە و ئامانج لەم کۆبوونەوانەش، ئامادەکردنی بودجەیەکی ئامانجدارە.
وەزیری دارایی عێراق هەروەها دەڵێت، لیژنەکانی ئامادەکاری بودجەی ٢٠٢٠ لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی دەوڵتی فیدڕاڵی عێراق و پارێزگاکانی ئەم وڵاتە و هەرێمی کوردستان پێکهاتوون و لە حەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانیان بەڕێوە دەبەن.