نوچە-رۆیتەرز
بۆریس جانسۆن، دوای ئەوەی، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی جولای، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستنیشان کرا، لە گوتارێکدا یەکەم بڕیاری خۆی ڕاگەیاند.
جانسۆن، کە پێشوتر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو، لە یەکەم ساتەکانی دوای هەڵبژێرانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رایگەیاند “دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا تا کاتی دیاریکراو واتە ٣١ی ئۆکتۆبەر دەگەیێنێتە ئەنجامی کۆتایی”.
بۆریس جانسۆن، کە سبەی بە فەرمی وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جێگەی تێرێزا مەی دەگرێتەوە، لەم بارەوە گوتیشی: هێز و وزە دەبەخشینە بەریتانیا، تا ٣١ی ئۆکتۆبەر، پرۆسەی برێگزیت سەردەخەین، هەموو ئەو دەرفەتانە بەکاردێنین، کە یارمەتی بە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بکات.
جانسۆن خەتیشی کردە، سەر یەکڕیزی و یەکپارچەیی بەریتانیا و بەڵێنی دا، کە بەم ئاراستەیە بەردەوام بێت.