بەریتانیا: ئێران خەریکی چەتەگەرییە

0

نوچە-رۆیتەرز

جێرمی هۆنت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، بڕیاری ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتەکەی بە چەتەگەری دەریایی دەوڵەتی وەسف کرد.

هۆنت گوتیشی: بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان، ئیران مافی بەربەستکردنی رێگای هاتووچۆی کەشتیەکانی نییە، هەر بۆیە ئێران دەستی داوەتە چەتەگەری دەریایی.

ئەم لێدوانە توندەی هۆنت دوای ئەوە دێ، کە رۆژی هەینی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێرانی دەستی بە سەر کەشتییەکی نەوتکێشی بەریتانیادا گرت.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت “لە چەند رۆژی رابردوودا لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرانی وڵاتانی جیهانی ئەم بابەتەی خستۆتە بەرباس”.

لە بارەی پەیوەست بوونی بەریتانیا بە هاوپەیمانی دەریایی، کە ئەمریکا لە هەوڵی پێکهێنانیەتی، هۆنت وێڕای ئەوەی، کە رەتی نەکردەوە، گوتیشی: پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتیە بەشێک نییە لە کەمپەینی گوشاری ڕادەبەری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چونکە بەریتانیا پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێرانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com