لە سەر ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات گفتوگۆ دەکرێت

0

نوچە-حوڕییەت

دوای ئەوەی، کە سوپای تورکیا رایگەیاند، ئامادەی هێرشکردنە سەر خاکی سوریا-یە، نێردەی تایبەتی ئیدارەی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا گەیشتە ئەنقەرە.

جەیمز فێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، دوای ئەوەی، کە تورکیا رایگەیاند، ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ڕۆژهەلاتی فوراتە، گەیشتە ئەنقەرە.

پاساوی سوپای تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی سوریا، ئامادەبوونی هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە لەو ناوچانە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان دەڵێت: ئەگەر یەپەگە لە هەڕەشەکانیان بەردەوام بن، ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەەن و ئەمریکاش دەبێ لە دۆخی ئێستای ئێمە تێبگات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com