نوچه: ئاژانسهكان
بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا، وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە لایەن ئەندامانی پارتەکەی هەڵبژێردرا و دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
پێشبڕكێی وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنگەی ئەوروپا له نێوان بۆریس جۆنسن و وهزیری دهرهوهی ئێستای ئهو وڵاته جێرهمی هانت بوو، بەڵام
بۆریس جۆنسن بە کۆکردنەوەی زیاد لە 90 هەزار دەنگ، دوو هێند دەنگەکانی لە رکابەرەکەی (جێرهمی هانت) زیاتر بوو.
سەرۆک وەزیرانی پێشوو، تێریزا مەی، بەهۆی شکستهێنانی لە جیاکردنەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆک وەزیرانی نوێش، دەبێت لە ماوەی سێ مانگ ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.