نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، پێشنیازکراوە پێش کۆتایی ئەمساڵ گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی دەبەستێت.
ئەمڕۆ (سێشەممە 23-7-2019)، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردنی لەسەر پرسی ئەمجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی حزبەکەی کۆبووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی، ڕایگەیاند “كۆبونهوهی ئهمڕۆی جڤاتی گشتی بەدیاریکراوی تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی بەستنی دوهمین كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنهوهی گۆڕان، هەروەها ههنگاونان بۆ دهستپێکردنی ئهنجامدانی كۆنفرانسه ناوخۆییهكان و ڕێکخستنەوەی سهرجهم ئۆرگانهكانی بزوتنەوەی گۆڕان”.
سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی کۆنفراسی نیشتمانی گۆڕان، جەعفەر خەیات گوتی “جڤاتی گشتی پێشنیازیانکردووە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ کۆنفرانسەکە ببەسترێت، بەڵام بڕیاری کۆتاییش دراوەتە جڤاتی نیشتمانی و ئەوان کاتەکە بەتەواوی دیاری دەکەن”.
ئەندامەکەی جڤاتی گشتی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، کە بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بۆئەوەیە، کە دەستووری بزوتنەوەی گۆڕان هەمووار بکرێتەوە و کۆمەڵێک چاکسازی لەناو گۆڕان ئەنجامبدرێت.