نوچه: ئاژانسهكان
بەهۆی ئاراستەکردنی دوو مووشەک لە سووریاوە بۆ نێو خاکی تورکیا، پێنج هاوڵاتی برینداربوون و هەسەدە -ش دەڵێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
بەرپرسانی پارێزگای رحا لە تورکیا دەڵێن، شەوی رابردوو دوو مووشەک کە لەنێو خاکی سووریاوە ئاراستە کرابوون، لە ناوچەی سەرێکانی کەووتوونەتە خوارەوە و بەهۆیانەوە پێنج هاووڵاتی برینداربوون.
هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیاش رایگەیاند، دوای هێرشەکە حەوت ئامانجیان لەنێو خاکی سووریا بۆردومانکردووە.
لە یەکەم کاردانەوەشدا، کینۆ گابرێل، گوتەبێژی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) رەتیکردەوە مووشەکەکان لە ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانیان ئاراستەی نێو خاکی تورکیا کرابێت و گوتیشی “ئامانجی ئەو هێرشە تێکدانی ئارامی ناوچەکەیە”.
ئەوە لاکاتێکدایە، کە پێشتر وەزیری دەرەوەی تورکیا، مولود چاوشئۆغڵو گوتبووی، ئەگەر ناوچەی ئارام لە سووریا دروست نەکرێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر سووریا دەستپێدەکەن.